لێدوانی مانچینی لەبارەی سەرکەوتنە گەورەکەی ئیتالیا

» هەڵبژاردەکان, وەرزش »
- نوێکرایەوە



رۆبێرتۆ مانچینی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، دڵخۆشیی خۆی بە سەرکەوتنی تیپەکەی لە یاریی کردنەوەی یۆرۆ 2020 رایگەیاند و گوتی “تورکیا تیپێکی زۆر باشە”.

لە یاریی کردنەوەی یۆرۆ 2020ـدا هەڵبژاردەی ئیتالیا لەسەر یاریگەی ئۆڵیمپیکۆ لە رۆمای پایتەخت بە ئەنجامی 3 – 0 لە تورکیای بردەوە و بە 3 خاڵ بووە پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەم، کە گۆڵەکانی ئیتالیا لە لایەن مەریح دەمیرال (بەهەڵە لە گۆڵی خۆیان)، ئیمۆبێلێ و ئینسینییەوە لە نیوەی دووەمدا تۆمارکران.

رۆبێرتۆ مانچینی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکەدا قسەی کرد و گوتی “نەمانتوانی لە نیوەی یەکەمدا گۆڵ بکەین، چونکە ئاسان نەبوو، تورکیا تیپێکی زۆر باشە”.


ئەو هەروەها گوتی “ئاستێکی باشمان پێشکەشکرد، لەم یارییانەدا پێویستیت بەوەیە هەموو شتێک پێشکەش بکەی، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هاندەران ئەوە روویدا، کە ئەوان زۆر هاوکارییان کردین، ئێمە زۆر دڵخۆشین”.

مانچینی روونیشیکردەوە “لە نیوەی دووەمدا روویەکی باشمان نیشاندا، توانیومان بە خێرایی تۆپەکە بگوازینەوە، گرنگ بوو بەباشی دەستپێبکەین، بۆ ئێمە و هاندەران و هەموو ئیتالییەکان خۆش بوو”.

کاتێک پرسیاری ئەوەیان لێکرد کە دەخوازن نازناوی پاڵەوانێتییەکە بەدەستبێنن؟ مانچینی لە وەڵامدا گوتی “رێگەیەکی درێژمان لەپێشە بۆ چوون بۆ وێمبلی، شەش یاریی هەیە دەبێت بیانبەینەوە لەپێناو گەیشتن بەوێ”.

لە کۆتایی قسەکانیدا، راهینەری هەڵبژاردەی ئازووری، گوتیشی.

ئێوارەیەکی زۆر خۆش بوو بۆ هاندەران، هیوادارم لە یارییەکانی
داهاتوودا زیاتریش بێت .

Mobile Sliding Menu