لە ئەنجامی وەرگەرانی کەشتیەک لە چین 10 کەس گیانیان لە دەست دا

» ئاسیا, جیهان, هەواڵ »
- نوێکرایەوە

لە باشووری ڕۆژئاوای چین کەشتیەکی سەرنشین وەرگەرا و 10 کوژراوی لێکەوتەوە

تەلەفزیۆنی ناوەندی چین ڕۆژی یەکشەممە بڵاویکردەوە کە 10 کەس لە کەشتییەکی سەرنشیندا کوژراون لە ویلایەتی قویتشوی باشووری ڕۆژئاوای چین.

کەناڵەکە ئەوەشی خستەڕوو، کە تا ئێستا 40 کەس ڕزگارکراون و پێنج کەسی دیکەش هێشتا بێسەروشوێنن 50 بەلەمی ڕزگارکردن و هەلیکۆپتەر بەشداری ئۆپەراسیۆنی رزگارکردن دەکەن

ڕووداوەکە لە ڕووباری زانکێ لە نزیک شاری لیوپانچۆی ڕوویدا زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەشتییەکە بە مەبەستی گواستنەوەی زیاتر لە 40 سەرنشین بووە، بەڵام لەکاتی کارەساتەکەدا قەرەباڵغ بووە.
سەرچاوە(تاس)

وەڵامێک بنووسە:

ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.

Mobile Sliding Menu