کەڵاو سوری بەر لەشکر

» هەمەڕەنگ »
- نوێکرایەوە




کەوا سورى بەر لەشکر یان کڵاو سورى بەر لەشکر
با بزانین ئەم دەستەواژەیە لە چیەوە سەری هەلداوە !

لە ڕۆژگارى سوڵتان ئورخانى سوڵتانى عوسمانیدا، شێخیکى تەریقەتى سۆفیگەرى بەناوى محەمەد بەکتاش چوو بۆ تورکیا .

ئەم پیاوە بەهۆى خواناسیوە ناوبانگێکی بەر بڵاوی هەبووە ، بەو هۆیەوە سوڵتان سەردانى ماڵەکەی کردووە، لەکاتى سەردانەکەیدا ژماریەک سەرباز لەگەل خۆدا دەبات.

کاتێک سولتان دەیەوێت شێخ محەمەد بەکتاش جێبێلێتشێخ محمد دەست دەهێنێت بەسەر یەکێک لە سەربازێکی سولتاندا و پارچەیەک لە کڵاوە سورەکەى خۆى لێدەکاتەوە و دەیخاتە سەری سەربازەکە .

هەروەها ئاڵایەکى سورى پێداون کە وێنەى مانگێکى یەکشەوە و شمشێرێکى تێدا بووە.
پاشان دوعاى سەرکەوتنى بۆ سوپاى ئینکیشارى عوسمانى دەکات .

وەک دەگوترێت لەو کاتە بەدواوە سوپاى ئینکیشارى ڕۆلى گەورەى هەبووە لە شەڕدا دژى نەیارى عوسمانی .

ئیدی کڵاوى سورو عەباى سورو ئاڵاى سور بۆتە رەمزی سەرکەوتنی سوپاکە ، جیا لەوە فەرماندە باڵاکانی سوپاکە لە پێشی سوپاکەدا بە کەواو کلاو ئالای سورەوە فەرماندەی سوپاکانیان کردوە.


کوردەکانی ئەو سەردەمە ئەم کڵاو سورو عەبا سورانەیان لە پێش لەشکرى عوسمانیەوە بینیوە ، بەو هۆیەوە ئیتر هەرکەسێکیان بینیوە پێشڕەوى لە کارێکدا کردبێت، یان دەستپێشخەر بوبێت لە بڕیارێکدا ، پێیان وتووە: بوو بە کەوا سوری یان کڵاوسورى بەرلەشکر .

وەڵامێک بنووسە:

ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.

Mobile Sliding Menu