چارەنووسی دیپلۆماتکارە ئەمەریکیەکان لە ئەفغانستان

» جیهان, هەواڵ »
- نوێکرایەوە

ڕۆژزامەی واشنتن پۆست سەبارەت بە چارەنوسی دیپلۆماتە ئەمریکیەکان دەلێت :
بایدن پلانی ئەوەی هەیە هەموو دیپلۆماتە ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە زاری دوو بەرپرسی ئەمەریکاوە دەڵێت جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا پلانی ئەوەی هەیە تا ڕۆژی سێشەممە باڵیۆزی وڵاتەکەی و هەموو ستافێکی دیپلۆماسی لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە.

بەپێی ئەو ڕۆژنامەیە، سەرەڕای “بەرژەوەندی ڕاگەیێنراوی تاڵیبان” لە ئەمریکا کە ئەرکی دیپلۆماسی لە کابول دەپارێزێت، بەڵام ئیدارەی بایدن بڕیاری کۆتایی لەسەر شێوەی داهاتووی ئامادەبوونی لە ئەفغانستان نەداوە.

ناد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ئیدارەی بایدن بە شێوەیەکی چالاکانە باسی داواکەی تاڵیبان دەکات لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانی واشنتۆن لە ناوچەکە، بەڵام ئەمریکا تا ئێستا ڕاستەوخۆ نەگەیشتۆتە لای تاڵیبان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر شێوەی گونجاوی ئەو ئەرکە دبلۆماسییە، بە وتەی بەرپرسێکی ئەمریکا کە بەمەرجی ناوی نەناسراو قسەی کردووە.

وەڵامێک بنووسە:

ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.

Mobile Sliding Menu