ڕاگەیاندراوێک لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە

» کورتە هەواڵی ڕۆژ »
- نوێکرایەوە

حاجی_ئۆمەران

ئەوانەی کە بە نیازن لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە گەشت و سەرەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن، لە رۆژی چوارشەممەوە رێکەوتی (١١/٨/٢٠٢١ ) پێویستە بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامی نێگەتیف ( PCR ) لە یەکێک لە تاقیگەکانی باوەر پێکراوی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەلیان دابێت.

بە پێچەوانەوە هەر هاوڵاتی یان گەشتیارێک بروانامەی پشکنینی کۆرۆنای لە گەلدا نەبێت لە لایەن سەرکۆنسولگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ڤیزا پێیان نادرێت و دەولەتی ئێران ڕێگایان پێنادات سەرەدانی وەلاتی ئێران بکەن و دەگەرێندرێنەوە.

بۆیە تاکو هاولاتیانی خۆشەویست تووشی گرفت و زەحمەتی رێگا نەبن، داوا لە هەموو گەشتیارە بەرێزەکان دەکەین بە بێ هەبوونی بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا بە مەبەستی چوون بۆ وەلاتی ئێران سەرەدانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکەن چونکە رێگایان پێنادرێت.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

وەڵامێک بنووسە:

ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.

Mobile Sliding Menu