لە نێوان ژیان و مردن چی هەلدەبژێرن ؟

» بیروڕا »
- نوێکرایەوە

ڤاکسین وەرگرین یان نا؟

لەنێوان ژیان ومردن چی هەڵدەبژێرن؟

چارەسەری پەتای کۆرۆنا بەردەستە و تەنها ڤاکسینە! لە ئێستا بەدواوە هەر کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانلەدەستبدات لاوازی بیرکردنەوەی خۆیەتی کە ڤاکسینەکەی وەرنەگرتووە! کەس بەرپرسیار نییە لە مردنی.

تا ئێستا چوار ملیار و پێنجسەد و چل ملیۆن ژەمی ڤاکسین لە مرۆڤەکانی سەرزەوی دراوە و یەک ملیار و دوو سەد و سی ملیۆن کەس هەردوو ژەمەکەی ڤاکسینیان وەرگرتووە کە دەکاتە ١٥٪ دانیشتوانی سەر زەوی.

توێژینەوە و ئامارەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەو کەسانەی هەر دوو ژەمە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە بەڕێژەی ٩٩.٩٩ ٪ توشی کۆرۆنا نابن و گەر لە ١٠ هەزار کەسی کوتاراویش کەسێک توشبێت پێویستی بە نەخۆشخانە نابێت.

هەر میدیا و ڕۆژنامەنوسێک زانیاری ناڕاستی لە سەر مەترسی ڤاکسین بڵاوکردەوە دوژمنی مرۆڤایەتییە و بۆ کۆکردنەوەی لایک و خوێنەرە! لە ڤایرۆس و پەتاکە مەترسی زیاترە بۆ سەر تەندروستی گشتی.

تەنها پاراستنی خۆت و خێزان و کۆمەڵگەکەت وەرگرتنی ڤاکسینە! گەر توشبویت کەس فریات ناکەوێت! ئێستا کە لەشساغیت ڤاکسین وەربگرە! دواتر لە کەس مەپاڕێرەوە بۆ چارەسەر! کەس چارەسەری لا نییە ڤاکسین نەبێت!

ساڵێک پێش ئێستا کە باسمان لە دۆزینەوەی ڤاکسین دەکرد، زۆرینە گاڵتەی پێدەهات و پێیان وابوو ناگاتە کوردستان! ئێستا بەردەستە و خۆتانی لێدەدزنەوە!

واز لە دوژمنایەتی خۆتان و خێزانتان بهێنن!گەر تەمەنت لە ٤٠ ساڵ کەمترە مۆدێرنا و فایزەر باشن و بۆ ٤٠ ساڵ سەروتریش هەموو جۆرەکان باشن و هیچ مەترسییەکیان نییە.

هیچ چارەیەک بەردەست نییە! یان ڤاکسین وەردەگریت و دەربازت دەبێت لە پەتاکە یان توشدەبیت و لەبەردەم ژیان و مردندا دەبیت! ڕێگای سێهەم نییە خۆت بڕیار بدە کامیان هەڵدەبژێریت!خۆم کۆرۆنام گرتووەو ئەنتی بۆدیم (دژە تەن) هەیە و سەرباری ئەوەش خۆم کوتاوەبەهیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەمووان

ئاوات عەلی

وەڵامێک بنووسە:

ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.

Mobile Sliding Menu