گەڕانی گۆگڵ و باشتر کردنی ماڵپەڕەکەمان (SEO) .

» تەکنەلۆژیا »
- نوێکرایەوە

SEO باشتر کردنی بزوێنەری گەڕان چیە ؟

کاتێک کەسێک لە یەکێک لە بزوێنەرەکانی گەڕان بۆ نموونە گوگڵ (یان هەر بزوێنەرێکی تر) گەڕان… بۆ وشەیەک ئەنجام دەدات SEO ئەو ترافیکەیە کە ئاڕاستەی دەکات بۆ پیشاندانی سایتەکەی تۆ یاخود بابەتەکەی تۆ لە لیستی سایتە باشەکان و سەرەوەی سایتەکانی تر .

بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەش پێویستە سەرەتا بزانین ئەو هۆکارانە چین وا دەکەن ماڵپەڕەکەی ئێمە لە سەرەتای ئەنجامەکانی گەڕان دەربکەوێت .

وێنە : SEO

بزوێنەرەکانی گەڕان (گۆگڵ) چۆن کار دەکەن ؟

ئێستا وەڵاممان دایەوە کە SEO چیە ؟ کاتی ئەوەیە تێبگەین کە مەکینەکانی گەڕان وەک (گۆگڵ) لە ڕاستی دا چۆن کاردەکەن.


کاتێک تۆ بۆ شتێک لە گۆگڵ (یان هەر بزوێنەرێکی گەڕانی تر) دەگەڕێت،
بزوێنەری گەڕانەکە بەدوای باشترین ئەنجامەکان دەگەڕێت و نزیکترین بابەتی پەیوەندیدار لەبەر چاو دەگرێت.


بە دیاری کراوی ، گۆگڵ سەدان ملیار لاپەڕەی ئینتەرنێت دەپشکنێت بۆ دۆزینەوەی کۆمەڵێک ئەنجام کە بەباشترین شێوە لەگەڵ تۆدا دەگونجێت .

لێرەدا پرسیارێک دروست دەبێت ، ئایا گۆگڵ و هاوشێوەکانی چۆن دەزانن باشترین بابەتەکان کامانەن کە لەگەڵ ویستوکەی من دەگونجێت ؟

پەیوەندی

ئەگەر بەدوای “دروستکردنی کێک“ بگەڕێیت ، ناتەوێت ماڵپەڕێک ببینیت دەربارەی تایەیی بارهەڵگر .


بۆیە گۆگڵ سەرەتا بە دوای ئەو وشانە دەگەڕێت کەلە نزیکەوە پەیوەندیان بە مەبەستەکەی تۆ هەیە .


لەگەڵ ئەوەشدا، گوگڵ بە سادەیی “پەیوەندیدارترین لاپەڕە کان لە لوتکەدا دانانابێت” ئەمەش لەبەرئەوەی هەر زاراوەیەکی گەڕان هەزاران ( یان تەنانەت ملیۆن ) لاپەڕەی پەیوەندیداری هەیە .


بۆ نمونە لەکاتی گەڕان بۆ “دروستکردنی کێک“ ٣٤٩ ملیۆن ئەنجامی پیشاندا .


کەواتە بۆ ئەوەی ئەنجامەکان بەشێوەیەکی ڕێکتر بەدەست بێنێت گۆگڵ پشت بە سێ توخمی تر دەبەستێت .

وێنە : Lifehack.org

دەسەڵات

ئەوە ڕێگای گۆگڵە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی ئایا ناوەڕۆک دروست و باوەڕپێکراوە یان نا .

پرسیارەکە ئەوەیە: چۆن گووگڵ دەزانێت ئەگەر لاپەڕەیەک دەسەڵاتدار بێت ؟

تەماشای ژمارەی لاپەڕەکانی تر دەکەن کە لینک کراوە بە لاپەڕەکە.

واتا کاتێک چەند ماڵپەڕێک لە ڕێگای لینکەوە دەمانگوازنەوە بۆ ماڵپەڕێکی تر کە سەرچاوەی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە یاخود بابەتەکەیە پێی دەوترێت دەسەڵاتدار .


(لینکەکانی لاپەڕەکانی تر بە “لینکی پشتەوە” ناودەبرێ)

بە گشتی، ئەو لاپەڕەیەی زۆرترین جار لینک کراوە بەرزترین پلەی هەیە لای ئەو .

لە ڕاستیدا ، توانای گۆگڵ بۆ پێوانەکردنی دەسەڵات لە ڕێگای لینکەوەیە . هەر ئەمەشە جیاوازی نێوان گۆگڵ و بزوێنەرەکانی گەڕانی پێشووترە بۆ نموونە یاهوو .

سوود

دەکرێت بابەتەکە پەیوەندیدار و باوەڕ پێهێنەر بێت . بەڵام ئەگەر بەسوود نەبێت، گووگڵ نایەوێ ناوەڕۆکەکە سەرەتا لە ئەنجامەکانی گەڕانەکەی دابنێ .

لە ڕاستیدا گووگڵ بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە کە جیاوازی لە نێوان ناوەڕۆکی ” کوالیتی باڵا ” و ناوەڕۆکی ” بەسوود ” دا هەیە .


گووگڵ بە شێوەیەکی سەرەکی سوود وبەها کان دەپێوێت بە هێماکانی ئەزموونی بەکارهێنەر .

بە وتەیەکی تر: چۆن بەکارهێنەران کارلێک دەکەن لەگەڵ ئەنجامەکانی گەڕان.

ئەگەر گووگڵ ئەوە ببینێت کە خەڵک بەڕاستی حەزیان لە ئەنجامی گەڕانە ، ڕیزبەندییەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو پێشدەخات .

SEO چۆن کاردەکات ؟


کاردەکات بۆ باشتر کردنی ماڵپەڕەکەمان لە بزوێنەرەکانی گەڕان و پلەی بەرز دەکاتەوە بۆ ئەوەی هەمیشە لە لیستی سەرەوەی گەڕانەکان پیشان بدرێت .


بە دیاریکراوی کارەکەت ئەوەیە دڵنیابیتەوە لەوەی بزوێنەرەکانی گەڕان ماڵپەڕەکەی تۆ وەک باشترین ئەنجام دەستنیشان دەکات .


دیاریکردنەکەش بەپێی ئەو خاڵانەی سەرەوە دەبێت کە باسمان کرد وەک دەسەڵات ، پەیوەندی و سود .


بەڵام ئەم سێ خاڵە بەس نین بۆ ئەوەی ئێمە لە لیستی پلە باڵاکان بین ، بەڵکو گۆگڵ نزیکەی ٢٠٠ فاکتەری هەیە بۆ ڕیزبەندی و ڕێک خستنی ئەو ئەنجامانەی پەیوەندیدارن بە گەڕانەکەوە .


بۆیە ئێمە لەم بابەتەدا جەخت لەسەر چۆنیەتی یوپینەکردنی ماڵپەڕەکەمان دەکەین بۆ لیستی پلە باڵاکان لە گەڕانی گۆگڵ .

ئەم بابەتە لە نوێکردنەوە دایە !

وەڵامێک بنووسە:

ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بڵاوناکرێتەوە.

Mobile Sliding Menu