خۆڕسک

واتای ناوەکە :

خۆڕسک، یان خۆڕست، یاخود خۆڕیسک، پێکهاتەی دوو بڕگەیە (خۆ + رسک) واتا لەخۆوەڕسکان.

ئەم وشەیە، لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان، بە زۆربەی زاراوە کوردییەکان بە مانای زگماک، یان لەخۆوەپێگەیشتن و گەورەبوون، یان نەشونماکردنێکی سروشتی و بێ دەست تێوەردانی مرۆیی، بۆ زۆر بابەت و زۆر مەبەست بەکاردێت.

بۆچی ناومان نا خۆڕسک؟

هەڵبژاردنی ناوی خۆڕسک لەسەر بنەمای سەربەخۆیی و بێلایەنیی و بەخشینی هێز و متمانە بوو بەو کەسانەی کە توانایەکی راستینەی شاراوەیان لە بواری راگەیاندندا هەیە و، دەیانەوێت لەگەڵماندا کاربکەن، بێگومان ئێمەش پاڵپشتیان دەبین و ئەو دەرفەتەیان بۆ دەرەخسێنین.

ئامانج و چۆنێتیی کارکردنمان:

خۆڕسک، دەبێتە سەکۆیەکی ئازاد بۆ بڵاوکردنەوەی راستیی رووداوەکان و بابەتە هەنوکەییەکان بەپێی بنەماکانی ئاکاری پیشەی راگەیاندن.

ئێمە هەوڵی کۆکردنەوەی ئەو بابەت و رووداوانە دەدەین کە لایەنێکی دیاریکراو هەوڵی سەرکوتکردن، یان بەلاڕێدابردنیان دەدرێت، یان رێگا بە بڵاوکردنەوەیان نادرێت.

هەروەها خۆڕسک ماڵێک دەبێت بۆ وەدەرخستنی توانا شاراوەکانی ئێوە و پاڵپشتتان دەبێت و بە خۆشحاڵییەوە ئەو بابەتانە بڵاودەکاتەوە کە ئێوە دەینێرن.

خۆڕسک: سەرچاوەی هێز و متمانە.

Mobile Sliding Menu